سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما پـێشنیاردهکات له بوجه‌ی سـاڵی 2014 ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکادا گۆڕانکاری له باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بکرێت و هه‌روه‌ها چاکسـازی له ڕێنمایـیه‌کانی چۆنێتی پـێشـکه‌شکردنی یارمه‌تیـیه‌کانی ده‌زگای کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت.
کۆشـکی سپـی ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌م پـلانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له ماوه‌ی 10 سـاڵی داهاتوودا کورتهێنانی بوجه بۆ نزیکه‌ی 2 ترلیۆن دۆلار که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌ده‌سـتهێنانی داهاتی نوێ و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌خوازێت داهاتی زیاتر بێته خه‌زێنه‌ی حکومه‌ته‌وه له ڕێـگه‌ی لابردنی که‌مکردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر کۆمپانیا و ئه‌مه‌ریکایـیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، به شێوه‌یه‌ک هه‌ر که‌سێـک یان کۆمپانیایه‌ک له ملیۆنێـک دۆلار یان زیاتر له سـاڵێـکدا په‌یدا بکات، ئه‌وا ده‌بێت به لایه‌نی که‌م به ڕێژه‌ی 30% ی داهاته‌که‌ی باج بدات.
هه‌روه‌ها پـلانی بوجه‌که ئه‌وه‌شی له‌خۆگرتووه هه‌ردوو ده‌زگای بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌ست به پاره‌وه بگرن و خه‌رجیـیه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ش خزمه‌تگوزاری پـێشـکه‌شی هه‌ژاران و که‌سانی به سـاڵاداچوو ده‌که‌ن.
به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری به‌م پـلانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما قایل نین.
کۆماریـیه‌کان له‌گه‌ڵ زیاکردنی باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا نیـن و ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر بازاڕی کاردا ده‌بێت. دیموکراته‌کانیش لای خۆیانه‌وه به‌م گوشاره‌ی ده‌خرێته سه‌ر هه‌ردوو ده‌زگای بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی خۆشحاڵ نین.