رێکخراوی لێ‌خۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت 21 وڵات پاره‌که، هه‌ر وه‌ک ساڵی 2011، سزاکانی مه‌رگیان به‌رێوه‌برد، به‌ڵام له چاو ده ساڵ له مه‌وبه‌ر ژماره‌که 25 له سه‌د دابه‌زیوه.
گرووپه‌که ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به بڕیاری مه‌رگ بڵاوکرده‌وه، ده‌ڵێت له ساڵی 2011، له ڕاده‌ی جیهانی دا 682 که‌س بڕیاری مه‌رگیان له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوه.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت عێڕاق زۆرترین پله‌ی بریاری مه‌رگی چوه‌ته سه‌ر، واتا پاره‌که 129 که‌س که له چاو ساڵی 2011 ژماره‌ی 68 که‌س بوو.
ڕێکخراوی لێ‌خۆش بوون ده‌ڵیت چین هه‌تا ئێستا هه‌زاران بڕیاری مه‌رگی به‌ڕێوه‌بردوه که له نێووڵاتاندا زۆرترین ژماره‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونی زانیاری پشت ڕاستکردنی ئه‌و ژماره‌یه به گرفت ده‌کات. ڕێکخراوه‌که به جیدی داوا له حکومه‌تی چینێ ده‌کات که که ئه‌و ژمارانه به ئاشکرا بڵاو بکاته‌وه.
ئێران به له سێداره‌دانی 314 که‌س، له ڕاده‌ی جیهانی له پڵه‌ی دووهه‌م دایه، هه‌ڵبه‌ت ژماره‌که ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌گرنه‌وه که له به‌ر گه‌لێک تاوانی به‌نگ و موخه‌ده‌رات له سێداره دراون. ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت "ڕاپۆرتی جێگای باوه‌ڕی" سه‌باره‌ت به گه‌لێک له سێداره دانه‌کان له ولات دا هه‌یه و له بابه‌تی ئه‌و له‌سێداره‌دانانه له ئیران، عێڕاق و ولاتانی تریش ئه‌غله‌ب به‌یداخه‌کانی دادگایی کردنی ره‌وا پێ شێل کراون.
گروپه‌که له دژی بڕیاری مه‌رگ له هه‌موو نموونه‌کان دایه و بره‌و به قه‌ده‌خه کردن و ده‌ست هه‌لگرتن له بریاری مه‌رگ ده‌دات.
سه‌لیل شه‌تی Salil Shetty سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێ‌خۆش بوون، ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که بڕێاری مه‌رگ پێشگیری له تاوان بکات و گرووپه‌که گه‌لێک نیگه‌رانی ئه‌و وڵاتانایه که سزاکانی مه‌رگ بۆ مه‌به‌سته‌کانی سیاسی به کار دێنن.
گرووپه‌که ده‌ڵیت پاره‌که بڕیاری مه‌رگ له عه‌ڕه‌بستانی سعوودی 79 که‌س وله ویڵایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 43 که‌س بوو.