وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی هه‌شت که به G8 ناسراون، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا کۆده‌بنه‌وه و پـێشبینیدهکرێت قه‌یرانی سوریا و گرژیـیه‌کانی نیمچه دورگه‌ی کۆریا باسی سه‌ره‌کی وتووێژه‌کانیان بن.
هاوکات ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا وان له له‌نده‌ن و چاوهڕواندهکرێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێـکی کۆمه‌ڵه‌که کۆبـبنه‌وه، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا.
له کۆمه‌ڵی 8 وڵاته پـیشه‌سـازیـیه گه‌وره‌که‌ی جیهان(ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا، که‌نه‌دا، ژاپـۆن) ، هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان قه‌ده‌غه‌ی ڕاوانه‌کردنی چه‌ک له لایه‌ن وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بۆ سه‌رهه‌ڵـدانی ئه‌و وڵاته لابـبرێت، به‌ڵام ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا له دژی هه‌نگاوێـکی له‌و جۆره‌ن و ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌وه وا‌بکات چه‌ک بکه‌ونه ده‌سـتی میلیتانانی توندڕه‌وی ئیسلامیـیه‌وه و پاشـان بـبێته مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕێـکی هه‌رێمی.
سه‌باره‌ت به کۆریاش، بڕیاره وه‌زیره‌کان تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی کاردانه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کۆریای باکور له ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوریان ده‌کات.
ولیه‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌کاندا باسیش له بورما و سۆماڵ و هێرشه‌کانی سه‌ر ئنته‌رنێت و توندوتیژی سێکسی له ناوچه‌کانی شه‌ڕدا.