سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کردووه تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌روه‌هاش په‌رله‌مانی هه‌رێم له پێش ڕۆژی 8 ی مانگی نۆدا بکرێن.
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌موو تواناکان ده‌خرێنه گه‌ڕ تا بتوانرێت له واده‌ی دیاریکراودا هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم بکرێت.
عه‌لی قادر ده‌ڵێت ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کاندا ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ر ته‌گه‌ره‌یه‌کدا و ده‌شزانرێت چۆن سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ گرفته جۆراوجۆره‌کاندا بکات که ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به دانانی میکانیزمه‌کان بۆ ڕێگه گرتن له فێڵ و ته‌ڵه‌که کردن و یاریکردن به ده‌نگه‌کان له ده‌می هه‌ڵبژاردندا، به‌ڕێز قادر ده‌ڵێت ڕیگه‌ی زۆر هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه، له‌وانه هوشیاری ده‌نگده‌ران و که هاووڵاتیان خۆیان ده‌توانن ڕێگر بن له کارێکی له‌و شێوه‌یه، ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌رفه‌تی ڕه‌خساندووه تا لایه‌نه سیاسیه‌کان نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت له سه‌ره‌تای پرۆسه‌که‌وه تا کۆتایی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: