ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له ئه‌مه‌ریکا HRW ، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، به‌و هێرشه ئاسـمانیـیه ههڕهمهکیـیانهی ده‌یکات و هه‌ندێـک جاریش به مه‌به‌ست له خه‌ڵـکی سیڤیل ده‌دات. ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت له‌وه‌تای هاوینی ڕابردووه‌وه به لایه‌نی که‌م 4300 که‌سی به‌و هێرشانه کوژراون.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی سوریا بۆردومانی نانه‌واخانه و ڕێزی خه‌ڵکی به‌رده‌می نانه‌واخانه‌کانیان کردووه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌کاندا له باکوری وڵاته‌که‌دا.
ئه‌م ڕاپـۆرته هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌واڵی هێرشێـکی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له پارێزگای ده‌رعادا له باشوری وڵاته‌که له ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵـداواندان.