سه‌ره‌ڕای پـتربوونی گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریا، ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه خوێندکاران له پایته‌ختی کۆریای باکور به جلوبه‌رگی میلـلیـیهوه ده‌ستیانکرد به ئاهه‌نگگێڕان، به بۆنه‌ی سـاڵیادی دانانی کیم جونگ ئونی ڕێبه‌ریان له پـۆستی سه‌رۆکی پارتی وڵاته‌که‌یاندا.
هاوکات ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت هه‌ر به‌رده‌وامبوو له هه‌ڕه‌شه‌ی و گوڕه‌شه‌ی خۆی.
یه‌ک له هه‌ڕه‌شه‌کانی له KRT News ی کۆریای باکوره‌وه په‌خشکران، ده‌ڵێت چه‌که‌کانیان ئاماده‌یه بۆ ته‌قه‌کردن و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی په‌نجه به دوگمه‌ی ههڵـداندا بنرێت، ئه‌وا موڵگاکانی دوژمانیان ده‌بێته ده‌ریایه‌ک له ئاگر.
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشوریش لای خۆیانه‌وه هێشـتا له ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ شیانی هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی کۆریای باکور.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی G8 به‌یانـنامه‌یه‌کیان له باره‌ی گرژیـیه‌کانی نیمچه دورگه‌ی کۆریا ده‌رکرد و تیادا هه‌ڕه‌شه دوژمنئامێزهکانی پـێۆنگیانگیان سه‌رزه‌نشتکرد.
پـێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه کۆریای باکور هێوربـبێتهوه.