گه‌وره وتووێژکاری پـێشووی ناو‌کی ئێران خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکردووه و ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه به‌ڵێنی دا په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا باشبکاته‌وه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ته‌مه‌ن 64 سـاڵ ، که به که‌سایه‌تیـیه‌کی موحافیزکاری میانڕه‌و ناسراوه، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌ش کاندیدکردووه به‌و مه‌به‌سته‌ی شوێنی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد بگرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له پێشه‌نگی کاندیده‌کاندا بێت به‌هۆی ناوبانگی و نزیک بوونی له مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه.
ڕۆحانی ده‌ڵێت ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه بونیادنهرکانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا وه‌ک خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا که له ئێسـتادا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی تاران و سـزاکانی سه‌ر ئێران دووچاری گرژی بووه.
هه‌رچۆنێک بێت سه‌رۆکی ئێران ده‌سه‌ڵاتێکی که‌می له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌دا هه‌یه و زیاتر له لایه‌ن ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆحانیش یه‌کێک بووه له نوێنه‌رانی خامه‌نه‌یی له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران‌دا.