کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت شه‌ڕ و پـێـکدادن له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان له پارێزگای ده‌رعای باشوری وڵاته‌که ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 50 که‌س کوژراون و زیاتر له نێوه‌یان که‌سی سیڤیل بوون.
کۆمه‌ڵه‌که گوتی شه‌ڕه‌که دوێنی چوارشه‌ممه هه‌ڵگیرسـاوه، کاتێـک هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌سـتیان به هێرشێـک کرد بۆ وه‌ده‌رهێنانی سه‌رهه‌ڵـداوان له شـارۆچکه‌ی سه‌نه‌مه‌ین.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی سه‌رهه‌ڵداوان خۆیان به توندی له ناوچه‌کانی باشوری وڵاته‌که دامه‌زراندووه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه‌کانی وڵاته‌که له‌گه‌ڵ ئوردن و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌ڕۆن.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له‌م شه‌ڕه‌ی سهنهمهیندا به لایه‌نی که‌م 29 که‌سی سێڤیل و 16 سه‌رهه‌ڵـداو و 9 که‌س له هێزه‌کانی ئه‌سه‌د کوژراون. زۆربه‌یان به بۆردومان و گولـله‌بارانکردن گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هێشتا ڕوون نیـیه کام لایان که‌سه سیڤیله‌کانیان کوشتووه.
هاوکات ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان ڕایانگه‌یاند، فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپته‌ری له‌شـکریان له پارێزگای ئیدلیب له باکوری وڵاته‌که خسـتووه‌ته خوارێ و تیایدا 4 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که کوژراون.
چالاکوانان ڤیدیۆیه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرده‌وه و تیایدا پاشماوه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێـکی تێـکشـکاویان له نێو کێڵگه‌یه‌کدا نیشـان دا له‌گه‌ڵ چوار ته‌رمدا.