وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌که‌ی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی دیکه ئه‌نجام بدات وه‌ک ئه‌وه‌ی کاربهدهسـتانیان ئاگاهی ده‌ده‌ن شیانی هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێـکدا ڕووبدات، ئه‌وا ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لێـدوانێـکیدا له پاڵ هاوتا کۆریـیه باشوریـیهکهی له سیۆل، به‌ڕێز کێری گوتیشی هه‌رگیز کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دان به کۆریای باکوردا نانێت وه‌ک وڵاتێـکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
کێری هه‌روه‌ها گوتی له ئێسـتادا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا وه‌ها کارده‌کات، کۆریای باکور هێشـتا توانایی دانانی کڵاوه‌ی ناو‌کی له‌سه‌ر موشه‌کی بالسـتی نیـیه، هه‌رچه‌نده ڕاپـۆرتێـکی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات کۆریای باکور ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه.
پـیۆنگ‌یانگ له‌م دوایـیانه‌دا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه ده‌کات، هێرشێـکی ناو‌کی ده‌کاته سه‌ر خاکی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها بنکه و شوێنه‌کانیشی له ناوچه‌که‌دا. ئاگاهیشی داوه که‌وا له قۆناغه‌کانی کۆتایی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کێـکی دیکه‌دایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی خه‌ڵـکی کۆریا ئه‌وپه‌ڕی پـێویستیــیان به خۆراک هه‌یه، نه‌ک هه‌ڵـدانی موشه‌ک یان ڕێبهرێـک هێز و بازووی خۆی نیشـان بدات.
گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێ هیچ چه‌ند و چونێـک به‌رگری له خۆی و هاوپه‌یمانانی ده‌کات. هه‌روه‌ها خواسته‌که‌ی واشنتنیشی بۆ پـیۆنگ‌یانگ دووباره‌کرده‌وه بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.