دوو بۆمب له پاڵ مزگه‌وتێـکی سووننه‌دا له شـارۆچکه‌یه‌کی پارێزگای دیاله‌ی ناوه‌ندی عێراقدا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 11 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 30 که‌سی دیکه.
ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌مڕۆ له پاش نوێژی هه‌ینی لای مزگه‌وتی عومه‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز له شـارۆچکه‌ی که‌نعانی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌عقوبه ڕوویاندا.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیسی ناوچه‌که گوتی له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له نوێژی جومعه لێبووبوونه‌وه و له مزگه‌وته‌که‌دا ده‌هاتنه ده‌رێ بۆمبه‌کان ته‌قیونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌ختیش لای مزگه‌وتی زهغلی گه‌ڕه‌کی ئیسکان بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 8 که‌س برینداربوون.