کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رپرس له سزاکان بۆ سه‌ر کۆریای باکور ده‌ڵێن واشنتۆن بۆ ڕێگای زیاتر فشار خستنه سه‌ر کۆریای باکور ده‌گه‌ڕێت تا چالاکییه ناوکییه‌کانی ڕابگرێت.
ده‌یڤد کۆهن، جێگری وه‌زیری خه‌زێنه بۆ کاروباری تیرۆرسم و زانیاری دارایی، به به‌شی کۆری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند، واشنتنۆن تاوتوێی سزای زیاتر ده‌کات بۆ سه‌ر کۆریای باکور جگه له سزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له مانگی ڕابوردوو ڕاگه‌ێنرا.
کۆهن ده‌ڵێت ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین فشاری ئابوری له سه‌ر کۆریای باکور زیاد بکه‌ین له هه‌موی گرنگتر بۆ ئه‌وه‌ی توانای کۆریای باکور سنوردار بکه‌ین که نه‌تواێت ئه‌رکی دارای به‌رنامه‌ی ناو‌کی و موشه‌کی بالیستیکی بکێشێت.
کۆهن گوتیشی بڕوای به‌وه هه‌یه چین که هاوپه‌یمانی نزیکی کۆریای باکوره سزای نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سه‌ند ده‌کات له‌به‌ر نیگه‌رانییه‌کانی له هه‌ڕه‌شی چه‌کی ناو‌کی.