ڕوسیا لیستی ناوی 18 که‌سی ئه‌مریکایی بڵاوکردۆته‌وه که ناتوانن بچنه ناو وڵاتی ڕوسیاوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مۆسکۆ وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ ههنگاوێکی هاوشێوه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ڕۆژێک پێش ئه‌م بڕیاره‌ی ڕوسیا ، واشنتۆن لیستێکی بڵاوکردۆته‌وه به ناوی ئه‌و ڕوسیایانهی ناتوانن بچنه ناو ئه‌مریکاوه.
کاربه‌ده‌ستان له مۆسکۆ ده‌ڵێن واشنتۆن به‌و هه‌نگاوه‌ی گورزێکی دا له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌هاش له متمانه‌ی نێوانیان.
ئه‌م لیسته‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ڕوسیا ناوی دوو کاربه‌ده‌ستی سه‌روه‌ختی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک بوش ی تیادایه و هه‌روه‌هاش ناوی دوو سه‌رکرده‌ی له‌شکریی له گرتوخانه‌ی گوانتانامۆ بهیی ئه‌مریکا له کوبا.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مریکا لیسته‌که‌ی خۆی بڵاوکرده‌وه و ئه‌و 18 که‌سه‌ی ڕێیان لێگیراوه بچنه خاکی ئه‌مریکاوه به‌هۆی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤه‌وه‌یه که له ڕوسیادا کردویانه و له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌شدا یه‌کده‌گرێته‌وه که له مانگی 12ی ڕابردووه‌وه کاری پێده‌کرێت بۆ سزادانی ئه‌و کاربه‌ده‌سته ڕوسیایانهی ده‌ستیان هه‌بووه له گرتن و مردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سێرگیێ ماگنیتسکی.
ئه‌و 18 ناوه‌ی واشنتۆن ده‌ستنیشانی کردوون چیی دی ڤیزای ئه‌مریکایان نادرێتێ و ئه‌و سامانانهش که هه‌یانه سڕ ده‌کرێن، وه زۆربه‌شیان ئه‌و کاربه‌ده‌سته ڕوسیایانهن که ده‌ستیان هه‌بووه له دۆسێی سێرگیێ ماگنیتسکی.