حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت هه‌م یاخیبوانی تاڵیبان و هه‌میش له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا لۆمه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌یان له‌سه‌ره که بووه مایه‌ی کوژرانی 17 که‌س که زیاتر له ده که‌سیان منداڵ بوون.
ئه‌م ڕووداوه له میانه‌ی شه‌ڕێکی قورس‌دا بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.
کارزایی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تێبینیه‌کانی خۆی له ڕاگه‌یاندنێکدا داوه پاش ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌فغانستانیه‌کان له‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی ڕۆژی 6 ی ئه‌م مانگه که تیایدا 11 منداڵ و چوار ژن و پیاوێکیش کوژران.
هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا ڕاوێژکارێکی سیڤیڵی ئه‌مریکاییش کوژراوه.
ڕاپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌فغانیه‌کان ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌که پاش هێرشی تاڵیبانه‌کان بووه بۆ سه‌ر ده‌سته‌یه‌کی موخابه‌راتی ئه‌فغانستان هاوکاتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ ده‌ستگیرکردنی دوو سه‌رکرده‌ی یاخیبوان ده‌یانکرد له ناوچه‌ی شیگال له هه‌رێمی کونار.