له دیدارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا که له که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقیـیه‌ی نیمچه ڕه‌سمیدا بڵاوبوویه‌وه، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕایگه‌یاند ئه‌و دۆسیـیانهی لهبهردهسـتیدایه، به ئاشکراکردنی پـرۆسه‌ی سیاسی ده‌خاته ژێر مه‌ترسیـیه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌شی سووربن له‌سه‌ر میوانداریکردنی له په‌رله‌ماندا، ئه‌وا ناچار ده‌بێت دۆسێـیه نهێنیـیه‌کانی ئه‌منی ئاشـکرابکات و ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌شی له تیرۆره‌وه گلاون ناویان بهێنێت و ڕووبه‌ڕووی دادگایان بکاته‌وه، به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ڵێت جارێ کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که کۆمه‌ڵێـک بابه‌ت هه‌ن بیانورووژێنێت، به‌هۆی ئاسایشی نیشـتمانیـیهوه.
مالیکی به‌ڵێن ده‌داته عێراقیـیه‌کان ئه‌گه‌ر بواری ئه‌و ده‌رفه‌ته دروستبوو، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و پـرسه که‌ڵه‌که‌بووانه ئاشـکرادهکات که عێراقی به‌م ئاقاره‌دا بردووه و له سایه‌ی ده سـاڵی ڕزگارکردنی وڵاتیشـدا هێشـتا ده‌سـتی تێرۆر و گرووپه چه‌کداره‌کان و پاشماوه‌کانی به‌عس هاوکاریـیان ده‌کرێت له کوشتن و قه‌تلوعامکردنی ئه‌م گه‌له‌دا.
مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌و دیداره‌دا ده‌ڵێت " بانگکردنم بۆ په‌رله‌مان مهرامێـکی هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام من ڕازیبووم و ده‌ڕۆیشتم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆیشتم، ئه‌وا سوێندبێت به خودا دنیا سه‌ره‌وژوور ده‌که‌م، من له پـرۆسه‌ی سیاسی ده‌ترسم، ئه‌گه‌ر نا بۆ عێراقیـیه‌کان شتێـک ده‌درکێنم که که‌س لێی بێ ده‌نگ نه‌بێت و له ناو پهرلهمانیشـدا ده‌ست له یه‌خه‌ی یه‌ک گیربکه‌ن و شه‌ڕه بۆکسیش له نێوانیاندا ده‌سـتپـێـبکات. من ده‌مه‌وێت بچمه به‌رده‌م په‌رله‌مان و ئه‌م دۆسـێـیانه ئاشـکرابکهم که کێ ده‌ستی سووربووه به خوێنی عێراقیـیه‌کان و یه‌ک یه‌ک ناویان بهێنم و لهپـێش چاوی هه‌موو لایه‌کیش بانگیان بکه‌م و پـێـیان بڵێم ئه‌ی ئێوه نه‌بوون پـشـتیوانی تێرۆرتان ده‌کرد."
مالیکی ده‌شڵێت " لێره‌دا ئه‌وه من نیم له بانگکردنی په‌رله‌مان بترسم. من خۆم داوامکردووه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نیشـتمانی ڕێگری ده‌کات و ته‌نها شتێـکیش دهسـتیگرتبم بۆ ئاشـکراکردنی پـرسه ئه‌منیـیه‌کان، په‌یوه‌ندی به ئاسایشی گه‌له‌وه هه‌یه، چونکه شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێت. من به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته بوارم بۆ بڕه‌خسێنێت ده‌بێت هه‌موو شتێـک ئاشـکرا بکه‌م که کێ بووه چه‌ند سـاڵه له پـشـت کوشـتنی عێراقیـیهکانهوهیه و کێ یارمه‌تی و هاوکاری به‌عس و قاعیده‌ی کردووه. مالیکی ده‌ڵێت ئه‌مانه هه‌موویان تاوانن و ده‌بێت ئاشـکرا بکرێن."