بیست و پـێـنج سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژی 14 ی نیسـانی سـاڵی 1988 ، وه له دوا چوار مانگی جه‌نگی هه‌شت سـاڵه‌ی نێوان عێراقی ژێر حوکمڕانی حزبی به‌عس و سه‌دام حسێن و کۆماری ئیسلامی ئێران، زیاتر له 182 هه‌زار هاوڵاتی سیڤیل له کوردسـتانی عێراق کۆمه‌ڵکوژ و زینده‌به‌چاڵکران له‌سه‌ر ده‌سـتی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ڕژێمی سه‌دام حسێن که به پـرۆسه‌کانی ئه‌نفال ناونران. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 4 هه‌زار و 500 گوندی کوردنشین خاپـور کران.
له یادی ئه‌م ڕۆژه‌دا چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌نجامدران و وه‌ک یادی قوربانیـیانی ئه‌م کاره‌سـاته و یادکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌که و هه‌وڵی ناساندنی وه‌ک جینۆسـاید.
له میانه‌ی ئه‌و چالاکیـیانه مه‌ڵبه‌ندی گشـتی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد بنکه له هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کێبڕکێی ئه‌ده‌بی له بواری نووسینی ڕۆمانی تایبه‌ت به ئه‌نفال بۆ 12 ڕۆماننووسی به‌شـداربوو له کێبڕکێـکه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ڕاگه‌یه‌ندرا که ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و ڕۆشنبیران ئاماده‌ی بوون له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاری هه‌ولێر که چه‌ندین وتاری تایبه‌ت به بۆنه‌که پـێشـکهشکران، پاشـان ناوی ڕۆماننووس و ناونیشـانی ڕۆمانه‌که و ڕێزبه‌ندی خه‌ڵاته‌که ڕاگه‌یه‌ندرا.