ده‌سه‌ڵاتی کۆنگۆی دیموکراتی وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه سێهه‌م پلانی کوده‌تایه له ئه‌مساڵدا ئاشکرایانکردوه. دوا هه‌وڵ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ئاشکرا کرا، کاتێک 13 گومان‌لێکراو له میدیاکانی کینشاساوه ده‌رکه‌وتن.
گومانلێکراون له به‌رده‌م چه‌ند که‌ره‌سته‌یه‌ک به ڕیز وه‌ستابوون و وته‌بێژی پۆلیس ڕایگه‌یاند به‌نیازبوون به‌کاریبهێنن بۆ هێرشکردنه سه‌ر که‌ژاوه‌ی سه‌رۆک، بریتییبوون له ته‌ور و هه‌ندێک شوشه‌ی به‌تاڵ و سێ ده‌به، یه‌کی که‌مێک به‌نزینی تێدابوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک ته‌له‌فوون و پێخه‌ف ، به‌ڵام چه‌کیان پێنه‌بوو.
(جۆرج کاپ یام با) پارێزه‌ره و سه‌رۆکی یه‌کگرتووی کۆنگۆیه له‌پێناو دادوه‌ریدا و ئه‌ندامی یه‌کگرتووی گه‌نجانی پارێزه‌ر، له‌باره‌ی ده‌ستگیرکردنه‌که‌وه ده‌ڵێت (میتوو ناتوا) که یه‌کێکه لهدهستبهسهرهکان زیاتر له 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر که‌سوکاری په‌یوه‌ندیان به ڕێکخراوه‌که‌یه‌وه کردووه، ده‌ڵێت که‌سانی نه‌ناسراو خستوویانه‌ته ئۆتۆمبێلێکه‌وه و بۆ جێگایه‌کی نادیار بردوویانه، به نهێنی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێشێلکردنێکی مه‌ترسیداری یاسای کۆنگۆیه.
هه‌روه‌ها (کاپ یا مبا) به‌ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند ئه‌مه جێگای قبووڵ نیه ، که‌سانێک ده‌ستبه‌سه‌ربکرێن و بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 مانگ به نهێنی بمێننه‌وه، دواتر ده‌سه‌ڵاتیش بڵێت گومانلێکراون دانیان به تاوانه‌کاندا ناوه، ئایا له چ ڕه‌وشێکدا دانیان به‌وه‌دا ناوه؟.
(میتوو ناتۆ ) که وه‌ک ده‌گوترێت به‌شداره لهکودهتاکهدا له مانگی 8 ی ڕابردوودا به تاوانی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر کچێکی منداڵ ده‌ستگیرکراوه، و بۆ 3 مانگ ونکراوه، دواتر له که‌نار رێگایه‌ک له کینشاسا له ڕه‌وشێکی ته‌ندروستی خراپ‌دا دوزراوه‌ته‌وه. پارێزه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه‌ی ڕایگه‌یاند باوکی کچه‌که‌یه له ڕاستیدا باوکی نه‌بووه و له‌م دوایانه‌دا به سه‌رانه‌وه‌رگرتن توومه‌تبار کراوه.