بۆ دووه‌م جار له‌وه‌تای سه‌ری سـاڵه‌وه کۆمه‌ڵی تێرۆرستی بنکه له لوبنان حزبوڵڵا که ئێران پاڵپـشـتیانه، ده‌سـتیان له پـیلانێـکی سه‌ر هه‌رێمی ئه‌وروپادا هه‌بوو.
له 21 ی مانگی سێی ڕابردوودا دادگایه‌کی قوبڕس، تاڵب یه‌عقوب که هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی و لوبنانی هه‌یه، تاوانبارکرد به به‌شـداریکردن له پـلانێـکدا بۆ هێرشکردنه سه‌ر گه‌شـتیارانی ئیسرائیلی له قوبڕس. ناوبراو به پـێنج تۆمه‌ت تاوانبارکرا له ناویاندا پـیلانگێڕی و به‌شـداریکردن له ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتیدا.
به‌ڕێز یه‌عقوب دانی به‌وه‌دا نا که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی حزبوڵڵا بووه، ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌وروپا کراوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر گه‌شـتیارانی ئیسرائیلی. دادگای قوبرس داکۆکی ناوبراویان ڕه‌تکردبووه‌وه که نه‌یزانیوبوو ئامانجی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی کۆیکردوونه‌ته‌وه بۆچی بووه.
تاوانبارکردنی به‌ڕێز یه‌عقوب له پاش ڕاگه‌یاندنێـکی مانگی دووی ڕابردووی حکومه‌تی بولگاریاوه‌یه که تیایدا حزبوڵڵایان به‌پـرسیارکردبوو له هێرشی مانگی حه‌وتی سـاڵی 2012 له هه‌وارگه‌ی بۆرگاس، که له ئاکامدا پـێنج گه‌شـتیاری ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ شۆفێره بولگاریـیه‌که‌یاندا کوژران و 32 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
له میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م دوایـیه‌یدا بۆ ئیسرائیل سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سه‌باره‌ت به‌و هێرشه تراژیدیـیه دووا.
" هزر له‌و پـێـنج ئیسرائیلیـیه ده‌که‌مه‌وه که سواری پاسێـک بووبوون له بولگاریا و پاشـان ته‌قێنرانه‌وه به‌هۆی ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی هاتبوون. توانای ژیان و خۆشه‌ویستی و پـێـکهێنانی خێزانیان لێ زه‌ودکرا. هه‌ربۆیه هه‌ر وڵاتێـک که به‌های دادپه‌روه‌ریـیان له لابێت پـێویسته ڕاستی حزبوڵڵا ناودێربکه‌ن که ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستیـیه، چونکه چیدی جیهان ناتوانن لێبورده بن سه‌باره‌ت به ڕێـکخراوێـک که خه‌ڵـکانی سیڤیل ده‌کوژن و موشه‌ک عه‌مبار ده‌که‌ن بۆ بۆردومانکردنی شاره‌کان، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕێـکخراوێـک که پشـتیوانی به کۆمه‌ڵ کوشتنی ئێسـتای پیاوان و ژنان و منداڵانی سوریا ده‌که‌ن.
له میانه‌ی به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم ڤێکتۆریا نۆلاند ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا په‌سنی حکومه‌تی قوبرس ده‌دات له ڕووی سـازدانی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پـیشه‌یی و تاوانبارکردنی تۆمه‌تبار به جۆرێـکی سه‌رکه‌وتوو له دادگادا. تاوانباریش چالاکوانی حزبوڵڵا حوسام تاڵب یه‌عقوب بوو سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ک تاوان له ناویاندا چاودێریکردنی جموجۆڵی گه‌شـتیارانی ئیسرائیلی. خانم نۆلاند ڕایگه‌یاند به درێژایی سـاڵی ڕابردوو حزبوڵڵامان به‌دیکردووه له ژماره‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندووی جموجۆڵی توندوتیژیانه‌ی تێرۆریسـتیدا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له مانگی حه‌وتی سـاڵی 2012 دا ته‌نها پاش دوو هه‌فته له ده‌سـتگیرکردنی یه‌عقوب، کاریگه‌ری کوشنده‌یی وابه‌سته‌ی حزبوڵڵامان به تێرۆره‌وه له بۆرگاس به‌دیکرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی خانم نۆلاند ده‌ڵێت بڕیاری دادگای قوبڕس، ئه‌وه نیشـان ده‌دات که پـێویسته هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپامان و وڵاتانی تری سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌م کۆمه‌ڵه کوشـنده‌یه تێـکبشـکێنن و په‌یامێـکی توندیش بخه‌نه ڕوو که چیدی حزبوڵڵا ناتوانێت کرده‌وه‌کانیان له ده‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌ن و له حوکمی قانون ده‌ربازبـبن.