نیکۆلاس مادورۆ سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا به وه‌کاله‌ت سه‌رکه‌وتنێـکی بچوکی به‌ده‌سـتهێنا له‌و هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ته‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه سـازکرا بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆک بۆ وڵاته‌که تاوه‌کو شوێنی هوگۆ چاڤێز بگرێته‌وه.
پاش چه‌ند کاژمێرێـک له کۆتاییهاتنی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان، کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردنی نیشـتمانی ڤه‌نزوێلا سه‌رکه‌وتنی مادورۆیان به‌سه‌ر هێنريكي كاپـريلێس ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ڕاگه‌یاند.
تیبسی لووسینا کاربه‌ده‌سـتی هه‌ڵبژاردن، گوتی پاش جیاکردنه‌وه‌ی 99.12 ی ده‌نگه‌کان، ئه‌نجامه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: نیکۆلاس مادورۆ 7,505,338 ده‌نگی بردۆته‌وه، واته 50.66% ده‌نگه‌کان. هێنريكي كاپـريلێس 7,002,403 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی ده‌بێته 49.07%.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان لایه‌نگرانی مادورۆ له شه‌قامه‌کانی کاراکاس گردبوونه‌وه بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌و بۆنه‌یه. مادورۆی ته‌مه‌ن 50 سـاڵ لای خۆیه‌وه به ئاپـۆڕه‌ی خه‌ڵـکه‌که‌ی گوت جه‌نگ بۆ درێژه‌دان به ڕێبازی چاڤێز به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژه‌یه نیکۆلاس مادورۆ هه‌تا قۆناغی ئاماده‌یی خوێندنی ته‌واوکردووه و پاشـان بووه به شۆفێری پاس و له ڕێگه‌ی سه‌ندیکاوه ده‌سـتی به چالاکی سیاسی کردووه و ئیدی ورده‌ورده زیاتر ناوی ده‌رکرد، تاوه‌کو له سـاڵی 2006 دا بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزوێلا و ئێستا بووه‌ته سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته 29 ملیۆن سهرژمێرهی کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکای باشور.