ئەو کچە هەرزەکارە تەمەن 16 ساڵانهیهی له لایەن ئەفسەرێکى سوپاى عێراقهوه لە 20 ى مانگى 12 ى ساڵى 2012 لە شارۆچکەى حەمدانیەى رۆژهەڵاتى موسڵ وهک دهڵێن دهستدرێژی سێکسی کراوهتهسهر، له لایهن باوکیـیهوه کوژراوه و ئێسـتا رووداوەکە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووهتهوه.
پۆلیسى موسڵ رایگەیاند ئەو کچە لە لایەن باوکیەوە خنکێندراوە و لە یەکێک لە گۆرستانەکانى شارۆچکەى نەمرود ناشتویەتى، بەڵام رووداوەکە لە لایەن مامى کچەکەوە زانراوە و پۆلیسى لێ ئاگادارکردۆتە و دواى هێنانە دەرەوەى تەرمى کچەکە لە گۆڕدا و لە ئەنجامى لێکۆڵینەوەى یەکەى پزیشکى دادوەرى ئاشکرا بو کەوا خنکێندراوە و ئێستاش باوکى کچەکە رەوانەى دادگا کراوە.
لەم بارەیەوە یەکێک لە کەسوکارى کچە کوژراوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا وێڕاى ئەوەى داواى لە سێدارەدانى ئەفسەرەکە دەکات دەشڵێت رووداوەکە گەیشتووهتە کێشەى نێوان دوو عەشیرەت.
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ کە بۆ یەکەم جار دۆسیەکەى جوڵاند و ڕاى گشتى لێ ئاگادارکردەوە لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت مایەى شەرمەزاریە بۆ سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ و وەزارەتى بەرگرى عێراق کە هەموو هەوڵێک دەدەن لە گەورەیى قەبارەى کارەساتەکە بچوک بکەنەوە دەشڵێت 5 کەس (دوو ئەفسەر و سێ سەرباز) لەو تاوانە بەشداربوون، بەڵام تەنها یەک ئەفسەر دەستگیرکراوە. دەشڵێت ئەوان لە ئاست ڕووداوەکە بێ دەنگ نابن.