کۆریای باکور ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی تایبه‌تی سـازکرد به بۆنه‌ی 101 هه‌مین سـاڵیادی له دایکبوونی کیم ئێل سونگ دامه‌زرێنه‌ری وڵاته‌که‌یان. ئه‌م بۆنه‌یه‌ی کراوه‌ته گرنگترین ڕۆژی پـشـوو له ڕۆژمێری ئه‌و وڵاته سـتالینیـیهدا.
زۆر له شیکه‌ره‌وان بڕوایان وابوو به‌م بۆنه‌یه‌وه پـیۆنگ‌یانگ موشه‌کێـکی بالیستی تاقی ده‌کاته‌وه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه کۆریای باکور هیچ جۆره موشه‌کێـکی بۆ تاقیکردنه‌وه هه‌ڵنه‌داوه و ته‌نانه‌ت هیچ نمایشێـکی سه‌ربازی گه‌وره‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو پاش ئه‌وه‌ی کۆریا باشور گوتی باکور موشه‌کێـکی بالیستی بۆ که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گواستووه‌ته‌وه، نیگه‌رانیـیه‌کان زیابوون له به‌رامبه‌ر شیانی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی له لایه‌ن پـیۆنگیانگهوه.
هێشـتا هێزه‌کانی کۆریای باشور و ئه‌مه‌ریکا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر کارێـکی شه‌ڕئامێزی کۆریای باشور، له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ناو‌کی بۆ سه‌ر خاکی ئه‌مه‌ریکا.