کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یژینی پایته‌ختی چین گوتیان حاڵه‌تێـکی نوێی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمارکراوه، ئه‌ویش کوڕێـکی منداڵی ته‌مه‌ن 4 سـاڵه و هیچ نیشـانه‌کانی ئه‌نفلۆنزاکه‌ی به‌سه‌ردا ده‌رنه‌که‌وتووه، به‌مه‌ش نهزانراوهیهکی دیکه له باره‌ی ئه‌م ئه‌نفلۆنزا نوێـیه‌وه زیایکرد که هه‌تا ئێسـتا پـشـتڕاستبووهتهوه 63 که‌س تووشی بوون و 14 که‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه پـزیشـکیـیه‌کان نیشـانیان داوه کوڕه‌که هه‌ڵگری ڤایرۆسی H7N9 ، بۆیه به تووشبووی نه‌خۆشیـیه‌که داده‌نرێت و له ئێسـتادا خراوه‌ته ژێر چاودێریـیه‌وه تاوه‌کو بزانن نیشـانه‌کانی نه‌خۆشیـیه‌که‌ی لێ ده‌رده‌که‌وێت یان نا.
به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه پـزیشـکیـیه‌کان ده‌رکه‌وتووه کوڕه‌که له‌و کچه 7 سـاڵ ته‌مه‌نه‌وه نزیـکبووه که دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا یه‌که‌م که‌سه له پایته‌ختی چین تووشی نه‌خۆشیـیه‌که بووه. ده‌ڵێن دراوسێـیه‌کی ماڵی کوڕه‌که مریشـکێـکی له ماڵی ئه‌و کچه کڕیوه.
ژونگ دونگپۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروسـتی به‌یژین ده‌ڵێت به حاڵه‌تی تووشبوونی ئه‌م کوڕه سه‌ریان سوڕماوه که هیچ نیشـانه‌یه‌کی نه‌خۆشی لێ دهرنهکووتووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه شیانی هه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی بـبنه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که به‌بێ ئه‌وه‌ی پـێی بزانرێت و پاشـان خه‌ڵـکی دیکه تووش بکه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م تایبهتمهندیـیهی له‌م ڤایرۆسدا هه‌یه، وه‌ها ده‌کات کاری دۆزینه‌وه‌ی تووشبووانی سه‌خت بـبێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که زۆر کوشنده نـیـیه.