بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ناوچه‌یه‌کی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند و به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 46 که‌س یه‌کلابووه‌ته‌وه و 27 که‌سیش برینداربوون.
ده‌زگای ئه‌مه‌ریکایی بۆ چاودێری بومه‌له‌رزه له جیهاندا ده‌ڵێت هێزی بومه‌له‌رزه‌که 7.8 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و له قوڵایی 82 کیلۆمه‌تر. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دوری چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که 83 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری خاشهوه بووه.
بومه‌له‌رزه‌که هێنده به هێزبوو له شـاری دوبه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌به‌وه هه‌ستی پـێـکراوه هه‌تا نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان. تاوه‌ره به‌رزه‌که‌ی دوبه‌ی که به بورج خه‌لیفه ناسراوه و بهرزایـیهکهی 828 مه‌تره، به شێوه‌یه‌کی کاتی چۆڵ کرا.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران Press TV ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که بۆ 40 چرکه به‌رده‌وام بووه و زیاتر له 50 سـاڵه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌ها له‌و ناوچه‌یه‌ی نه‌داوه.
هاوکات ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی پاکسـتانیش ڕایگه‌یاند، له دیوی وڵاته‌که‌یانه‌وه به لایه‌نی که‌م 6 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه 47 که‌سیش برینداربوون و نزکه‌ی هه‌زار خانووی گڵ زیانیان به‌رکه‌وتووه.