هێشتاش نوێنه‌رانی کورد له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا هه‌رچه‌نده کۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌رانی کورد و هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش له ئارادان.
شێخ فاتیح داراغایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق بکشێنه‌وه و ده‌شڵێت به‌ڵام کشانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کارتێکی به‌هێزی فشاره له‌سه‌ر حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت کشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق وه‌ک خۆکوشتنه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، شێخ داراغایی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که و ناکۆکیه‌کان پێویست به هه‌بوونی متمانه ده‌کات و ده‌شبێت نوری ئه‌لمالیکی و حکومه‌تی عێراقیش به کردار بیسه‌لمێنن خواست باشییان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که.
شێخ فاتح داراغایی ده‌شڵێت ئه‌و پارچه پارچه بوونه‌ی له ناو لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا هاتۆته ئاراوه له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی کوردی‌دا نییه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا و خودی نوری ئهلمالیکیدایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: