پارێزگارى موسڵ دەڵێت ئەگەر بارودۆخ وهها بڕوات، ئهوا ناچار دەبین هەرێمى سونى ڕابگەیهنین. هاوکات ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى دادو چاکسازی دەلێت هەوڵـێـکى جدى ناوخۆیى و بە پاڵپشتى دەرەکى لە ئارادایە بۆ پارچەکردنى عێراق.
لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ دەنگى ئەمریکا ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ دەڵێت قوڵبوونەوەى ئاڵۆزیـیە سیاسیەکان و پشتگوێ خستن و سڕینەوەى شارە سونیەکان لە نەخشەى عێراق وههامان لێ دەکات ناچار بین هەرێمێکى سونى رایگەیهنین، دەشڵێت هیوادارم کار نەگاتە ئەو ئاستە.
لە بەرامبەریشدا عەبدوڵڵا حومەیدى عەجیل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى دادو چاکسازى لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت پلانى ناوخۆیی لە لایەن زۆربەى هێزە سیاسیە کاریگەرەکان بە پاڵپشتى دەرەکى لە ئارادایە بۆ پارچەکردنى عێراق لەسەر بنەماى تایفە و نەتەوەیى. ناوبراو بەردەوامى کێشە سیاسیەکان و خراپـی ڕەوشى ئاسایش و بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دواخستنى هەڵبژاردن لە هەردوو پارێزگاى موسڵ و ئەنبار وەکو نمونە بۆ ئەو هەوڵە دەهێنێتەوە.