سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له ڕاگهیاندراوێـکیدا که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، ڕۆژی شه‌ممه ڕێـکه‌وتی 21 ی مانگی نۆی ئه‌مسـاڵی دیاریکرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.
ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، دوای ڕه‌زامه‌ندی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان هات که دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به نووسراوێـک ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاند که ئه‌وان، واته کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌توانن له ماوه‌ی نێوان 5 ی مانگی نۆ تاوه‌کو 5 ی مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵ و له هه‌ر ڕۆژێـکدابێت هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که بهڕێوهبـبهن.
سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له کۆتایی به‌یانـنامه‌که‌یدا ده‌ڵێت به‌پـێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پـێماندراوه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئاماده‌یی کۆمسیۆن به فه‌رمانێـکی هه‌رێمی بڕیارمان دا ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 21 ی مانگی نۆی ئه‌مسـاڵ بۆ سـازدانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردسـتان دیاری‌بکرێت.
داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌م هه‌موو ئاماده‌کاری پـێویست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێـکی شـارسـتانی و ئازاد ئه‌نجام بدرێت و نابێت هیچ لایه‌ک به هیچ شێوه‌یه‌ک دهسـتبخاته ناو کاروباری سه‌رپه‌رشـتیارانی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.