له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی په‌ینی کیمیاوی له سـتانی ته‌کساس به ده‌یان که‌س برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕیچارد گرین ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه و به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
ته‌قینه‌وه‌که له ده‌مێـکدا ڕوویداوه که ئاگرکوژێنه‌وه‌کان له شـارۆچکه‌ی وێست دره‌نگانێـکی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه خه‌ریکی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێـک بوون له کارگه‌که‌دا.
کاربه‌ده‌سـتێـک له ده‌زگای پاراسـتنی گشـتی سـتانی ته‌کسـاس ده‌ڵێت 50 بۆ 75 خانووبه‌ره‌ی نزیک کارگه‌که سووتاون و داڕووخاون.
دکتۆر ئێڵ وڵسن ده‌ڵێت بۆخۆی له‌وێ بووه و به شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا گه‌ڕاوه و هه‌ر له شه‌ودا چووه‌ته ناو ژماره‌یه‌ک له‌و خانووانه‌وه، وه‌کو ده‌ڵێت وێران بوون ڕێـک وه‌ک عێراق یان وه‌ک باڵه‌خانه‌ی موری له شـاری ئۆکلاهۆما. ده‌شڵێت هه‌مان جۆری ئه‌مۆنیا ته‌قیوه‌ته‌وه، ئینجا بیهێنه به‌رچاوی خۆت چ جۆره زیانێـکی داوه.
زۆرێـک له دانیشـتوانی شـارۆچکه‌ی وێست شـارۆچکه‌که‌یان چۆڵکردووه به زیاتر له 100 که‌سی به ته‌مه‌نیش له‌و خانه‌ی پـیرانهی تیایدابوون. ئه‌و خانه‌یه‌ش زیانێـکی زۆری پـێـگه‌یشتووه.
ده‌سته و تاقمه فریاگوزاریـیه‌کان ماڵ به ماڵ ده‌سـتیانکردووه به پـشـکنین وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵـک ئه‌گه‌ر له نێو داروپه‌ردوی پاش ته‌قینه‌وه‌که مابنه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس له ناوچه‌ی واکۆ ده‌ڵێت هه‌ندێـک له ئاگرکوژێنه‌وه‌کان بێ سه‌روشوێنن.
له ئێسـتادا داوای ده‌سته و تاقمی زیاتری فریاگوزاری کراوه له شـار و شـارۆچکه‌کانی نزیـک وێسته‌وه.
ڕیک پـێری فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ته‌کسـاس ڕایگه‌یاندووه سه‌رچاوه‌کان ئاماده‌کراون و ڕێـکخراون بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی له شـارۆچکه‌ی وێست.