حکومه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو 7 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیـیان له شـانه‌یه‌کی تێرۆرستی په‌یوه‌نددار به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕه‌سمی ئیمارات ناسراو به WAM ده‌ڵێت ئه‌و کۆمه‌ڵه به‌نیازبوون له ناو ئیماراتدا بکه‌ونه جموجۆڵ و ڕاکێشـانی خه‌ڵـکانی دیکه بۆ ناو شانه‌که‌یان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ئه‌لقاعیده.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت 7 ده‌سـتگیرکراوه‌که گشتیان عه‌ره‌بن، به‌ڵام هیچ زانیاریـیه‌کی دیکه‌یان نه‌خستووه‌ته ڕوو.
به‌یانـنامه‌که ده‌ڵێت ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ریکی دابینکردنی پاره و پـشتگیری لۆجستی بوون بۆ یارمه‌تی ئه‌لقاعیده له ڕووی تاوسه‌ندنی جموڵهکانیان له هه‌رێمه‌که‌دا.
شایه‌نی باسه له مانگی دوازده‌ی سـاڵی پاره‌وه حکومه‌تی ئیمارات کۆمه‌ڵێـکی تریان ده‌سـتگیرکردبوو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـیان به شانه‌یه‌کی تێرۆرسـتیـیهوه، ئه‌وانه‌ی خه‌ریـکی دانانی پـلانی هێرشکردنه سه‌ر عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و وڵاتانی دراوسێی ئه‌و هه‌رێمه بوون.