پـۆلیس له سـتانی ماساچوستس هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌ڕان و پـشـکنینی گه‌وره‌ی ده‌سـتپـێـکردووه به مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی گومانباری دووه‌می هه‌ردوو ته‌قینه‌وه خوێناویـیه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی بۆستن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گومانباری یه‌که‌م له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا کوژرا.
پـێشتر هه‌ردوو گومانباره‌که بۆ ناوچه‌ی واته‌رتاون که 8 کیلۆمه‌تر له بۆسـتنهوه دوره هاڵاتن، پاش ئه‌وه‌ی له کۆلێجی ته‌کنه‌لۆجی ماساچوستس به‌رپـرسێـکی ئاسایشیـیان کوشت و کاربه‌ده‌سـتێـکی هاتوچۆی گشتیشیان به سه‌ختی بریندارکرد.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هه‌ردوو گومانباره‌که بران و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک چیچانین.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و گومانباره‌ی له وێنه و ڤیدیۆکاندا ده‌رده‌که‌وێت کڵاوێـکی وه‌رزشی سـپـی له‌سه‌ردایه و له دوای گومانباری یه‌که‌مدا ده‌ڕوات، هێشـتا ئازاده و چه‌کی پـێـیه، بۆیه دانیشـتوانی ناوچه‌ی واته‌رتاون ، ئاگادارده‌که‌نه‌وه له ماڵه‌کانیان بمێنـنه‌وه و ده‌رگا له که‌س نه‌که‌نه‌وه. ئێستا هێزه‌کانی پـۆلیس ماڵ به ماڵی ناوچه‌که ده‌گه‌ڕێن که گومان ده‌کرێت که‌سی دووه‌م له‌وێ بێت.
هه‌موو ئامرازه‌کانی هاتووچۆ و خوێندنگه و زانکۆکان له بۆستن داخراون.
ده‌ڵێن ئه‌م دوو برایه به شێوه‌یه‌کی یاسایی له ئه‌مه‌ریکادا بوون، کوژراوه‌که‌یان ناوی Tamerlan Tsarnaev و ته‌مه‌نی 26 سـاڵ بووه و ئه‌وه‌ی ئێسـتا هه‌ڵاتووه ته‌مه‌نی 19 سـاڵه و ناوی Dzhokhar Tsarnaev .
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌ی بێث ئیسرائیل ده‌ڵێن ته‌رمی گومانباره کوژراوه‌که چه‌ند گولـله‌یه‌کی پـێوه‌بووه له‌گه‌ڵ پارچه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ی له‌خۆی بهسـتبووی و ته‌قیوه‌ته‌وه.