پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی ئاشـکرابوو گومانباری دووه‌م خۆی له به‌له‌مێـکدا حه‌شارداوه که له پـشتی ماڵێـکدایه له شه‌قامی فرانکلینی ناوچه‌ی واتهرتاونی ڕۆژئاوای شـاری بۆستن له سـتانی ماساچوستس، هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش چوارده‌وری ناوچه‌که‌یان دا.
دواتر گومانبار Dzhokar Tsarnaev ته‌مه‌ن 19 سـاڵ خۆی به‌ده‌سـته‌وه دا و ئێسـتا به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه براوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و برینانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن له شه‌ڕه ته‌قه‌ی زوویه‌کی هه‌ینیدا برینداربوو.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن برینه‌که‌ی سه‌خته و خوێنێـکی زۆری لێ ڕۆیشتووه.
به‌پـێی یاساکان گومانباره‌که به تاوانی ئه‌نجامدانی کاری تێرۆریستی ڕاده‌سـتی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ده‌کرێت.
دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنه‌که، ژمارهیهگی زۆری دانیشـتوانی واته‌رتاون و بۆستن ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی خۆشـحاڵی خۆیان و ده‌سـتخۆشی له هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش.
جێی ئاماژه‌یه Dzhokar Tsarnaev و برا گه‌وره‌که‌ی Tamerlan Tsarnaev که زوویه‌کی هه‌ینی کوژرا، له ته‌مه‌نی منداڵیـیه‌وه له هه‌رێمی چیچانی ڕووسیاوه بۆ ئه‌مه‌ریکا هاتوون. ژماره‌یه‌ک له خزمان و هاوڕێـیانیان سه‌رسام بوون و ده‌ڵێن ناتوانن بڕوا بکه‌ن ئه‌م دوو برایه ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌یان ئه‌نجام دابێت.