هه‌فته‌یه‌کی ئاڵۆز و درێژ بۆ دانیشتوانی بۆستن و ده‌وروبه‌ریشی کۆتایی پێهات پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یاسایی توانیان گومانباری دووه‌م له ته‌قینه‌وه‌کانی ماراسۆنه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی بۆستندا ده‌ستگیر بکه‌ن.
ده‌ستگیرکردنی (جه‌وهه‌ر سارنایڤ) دوابه‌دوای کۆنترۆڵکردنێکی بێ پێشینه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌ی بۆستن هات له هه‌ردوو ڕۆژی 5شه‌ممه و هه‌ینیدا کاتێک ده‌سه‌ڵاتداران به‌شوێن ئه‌م گومانبارهدا ده‌گه‌ڕان.
گومانباری یه‌که‌م که برا 26 ساڵه‌که‌ی بوو ڕۆژی 5شه‌ممه له ئاکامی شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پۆلیسدا کوژرا.
جه‌وهه‌ر سارنایڤ له‌ناو به‌له‌مێکدا خۆی شاردبووه‌وه که له باخچه‌ی ماڵێکدا بووه له شارۆچکه‌ی وهتهرتاون . پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پۆلیسدا ڕوویدا جه‌وهه‌ر ده‌ستگیر ده‌کرێت و ده‌برێته گرتووخانه.
گومانباری دووه‌م به برینداری ده‌ستگیر کرا و زاماربوونهکهشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێکدادانه‌ی ڕۆژی 5شه‌ممه خۆیی و براکه‌ی له‌گه‌ڵ پۆلیسدا کردیان.
ده‌ستگیرکردنی گومانباری دووه‌م بووه مایه‌ی ئاهه‌نگ گێڕان و خۆشحاڵی دانیشتوانی بۆستن و شارۆچکه‌ی وهتهرتاون.
خه‌ڵک چهپڵهبارانی پۆلیس و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فێدراڵییان ده‌کرد کاتێک به ئۆتۆمبێله‌کانیانه‌وه شارۆچکه‌ی نیو تاونیان جێده‌هێشت.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌یه‌که‌یدا گووتی ئه‌نجامه سه‌رکه‌وتوه‌کانی ئه‌م ڕووداوه و ده‌ستگیر کردنی گومانباری دووه‌میش ئاماژه‌ن که ئه‌مریکاییه‌کان تێرۆر ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.