وه‌زاره‌تی نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت تاران له تاووتوێکردنی فرۆشتنی نه‌وتدایه به کۆریای باکور وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوری خراپی وڵاته‌که.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌رمی ئێرنا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له زاری ڕۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت وتووێژ له نێوان تاران و پێۆنگ یانگدا له ئارادان له‌سه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران بۆ کۆریای باکور.
ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت له نێوان تاران و پیۆنگ یانگدا وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت نزیکبوونه‌ی ئه‌م دوو ڵاته له یه‌کتر قوڵ ده‌کاته‌وه و له هه‌مان ده‌میشدا ده‌یانخاته به‌رامبه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاواش.
له مانگی نۆی ڕابردوودا ئێران و کۆریای باکور ڕێکه‌وتنی هاوکاری زانستی و ته‌کنه‌لۆژییان مۆرکرد.
ئێستا شاندێکی بواری نه‌وتی کۆریای باکور به سه‌ردان له ئێرانه.
پێستر کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و کۆریای باکوریش گوتوویانه هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر یه‌ک ڕێبازن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زلهێزه ڕۆژئاواییه‌کان.
هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران نکوڵی له ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که ده‌ڵێت هه‌ردوو وڵات ئاڵ و گۆڕی موشه‌کی باڵستیکی و ته‌کنه‌لۆژیایان کردووه، وه‌ک ی‌و ئێن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش پێشێلکاری سزا نێونه‌ته‌وه‌ییه سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر هه‌ردوو وڵاتن.