له 115ه‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانان به فیکه لێدان ده‌سه‌ڵات ئاگادار ده‌که‌نه‌وه له‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ده‌کرێن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و ناوچه‌ی گه‌رمیان و زۆر شوێنی تریش له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌ڕێوه چووه.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا ، ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌ر ته‌نها سنوردار نه‌بووه بۆ ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێم به‌ڵکو له زۆر وڵاتی تریشدا ڕۆژنامه‌وانانی کورد فیکه‌یان لێداوه وه‌ک ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرێن.
نیاز عه‌بدوڵا که خۆی خاوه‌نی بیرۆکه‌ی ئه‌م شێوازی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه بووه ده‌ڵێت سه‌نته‌ری میترۆ (سه‌نته‌رێکه بۆ داکۆکیکردن له ڕۆژنامه‌وانان) به‌رپرس نییه له‌م شێوازی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه و هه‌رگیزیش نه‌یگوتووه ئه‌م چالاکیه به ناوی سه‌نته‌ری میترۆوه ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت هه‌وڵێکی تاکه که‌سی خۆیه‌تی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات ئه‌م چالاکیه‌ی له ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا له به‌رده‌م دامه‌زراوه فه‌رمیه‌کانی وه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ریدا ئه‌نجام دراون و له چالاکیه‌که‌شدا وه‌ک ده‌ڵێت سه‌نگی نه‌خراوه‌ته سه‌ر به‌شداری زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک به‌ڵکو تیشک خراوه‌ته سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان و کاریگه‌ری هێزی تاک له کۆمه‌ڵگادا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: