ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانێته وه‌ڵامه‌که‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گه‌شبینییه له جه‌ختکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی هه‌ن و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش بڕیاری ناردنی شاندێکی تری کورد درا بۆ به‌غدا.
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا ته‌نها سه‌رۆکی شانده‌که دیار کراوه که بڕیاره نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی کابینه‌ی حکومه‌ت بێت، به‌ڵام هێشتا دیار نییه کێ ده‌بێته ئه‌ندام له شانده‌که‌دا و له‌وانه‌شه وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مانی فێدراڵیشی تیادا بێت و دوابڕیاریش له‌سه‌ر پێکهاته‌ی ئه‌و شانده له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به بوونی متمانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشه‌که‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ، دکتۆر مه‌عسوم ده‌ڵێت ده‌مێکه گوتوویه‌تی هه‌ردوو لا (به‌غدا و هه‌ولێر ) پێویستیان به یه‌کتره و له ئێستاشدا نێوه‌ند پێویستی به کورده به تایبه‌تی که لایه‌نه کوردیه‌کان هاوهه‌ڵوێستن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: