ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌رانی سووننه و هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی عێراق له شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ی نزیـک شـاری که‌رکوک ڕوویدا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 26 که‌س کوژران که دووانیان سه‌ربازن و ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌که و له‌شـکری عێراق ده‌ڵێن شه‌ڕه‌که له‌و ده‌مه‌دا ده‌سـتیپـێـکرد که هێزه‌کانی ئاسایش هه‌وڵیان دا خه‌ڵـکی ده‌سـتگیربکه‌ن.
مارتن کۆبله‌ر نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق دوێنێ دووشه‌ممه له باره‌ی گرژیـیه‌کانی ناوچه‌ی حه‌ویجه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا داوای له هێزه‌کانی ئاسایش کرد دان به‌خۆیاندا بگرن و داواشی له خۆپـیشـانده‌ران کرد به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه ناڕهزایـیهکانیان ده‌ربـبڕن.
له لایه‌کی دیکه‌وه محه‌مه‌د تمیم وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسته‌که‌ی ڕاگه‌یاند وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر وه‌ک ده‌ڵێت هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی حویجه.
جێی ئاماژه‌یه وا بۆ چه‌ندان مانگه له شـار و شـارۆچکه زۆرینه سووننه‌کانی عێراق خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی سـازده‌کرێت. ده‌ڵێن حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رکوتی خه‌ڵـکی سووننه ده‌کات و به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کیـیانه ڕۆڵه‌کانیان ده‌سـتگیرده‌کات.