ئیسرائیل ڕاده‌گه‌ێنێت سوریا چه‌کی کیمیاوی دژ به سه‌رهه‌ڵداوانی به‌رهه‌ڵستی به‌شار ئه‌سه‌د به‌کار هێناوه.
به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی موخابه‌راتی له‌شکری ئیسرائیل ، ژه‌نه‌ڕاڵ ئیتای به‌رن له ڕۆژی سێشةممه له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ئاسایش‌دا ڕایگه‌یاند چه‌که‌کان به‌وه ده‌چێت گازی سارین بن.
حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداوان یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت تیمی تایبه‌تی خۆی ڕه‌وانه‌ي سوریا بکات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانبارکردنانه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سوریا داواکارییه‌که‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موونی ڕه‌تکرده‌وه بۆ ڕێگةدان به پشکێنه‌ران بۆ چوونه نێو وڵاته‌که.
له ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز بان گوتی ئه‌و تیمه هێشتا ئاماده‌ن بۆ چوون بۆ سوریا هه‌ر کاتێک که مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.