ئه‌و دوو پیاوه‌ی تاوانبارکراون به پیلانگێڕان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی که‌نه‌دیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار ئاماده‌ی دادگای تۆرنتۆ ده‌بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌هاب ئهلسهغیری ته‌مه‌ن 30 ساڵ و ڕائید جاسری ته‌مه‌ن 35 ساڵ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بن بۆ تاوتووێکردنی شیانی ئازادکردنیان به که‌فاله‌ت. ئه‌م دوو که‌سه تاوانبار کراون به‌وه‌ی پیلانیان داناوه هێرش بکه‌نه سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی ناوچه‌ی تۆرنتۆ به پـشـتیوانی ئه‌لقاعیده له ئێران.
هه‌رچه‌نده لیکۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م پیاوانه توانا‌و مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ده‌شڵێن هیچ مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵکی و کارمه‌ندانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر نه‌بووه.
پۆلیسی که‌نه‌دا ڕایگه‌یاند به هاوکاری کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا توانیویانه هه‌ردوو که‌سه‌که ده‌ستگیر بکه‌ن که له ناوچه‌ی مۆنتریال و تۆرنتۆ ده‌ژیان. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م پلانه په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستنی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه نیـیه.