کاربه‌ده‌سـتان له به‌نگلادیش ده‌ڵێن باڵه‌خانه‌یه‌کی بازرگانی 8 نهۆمی له قه‌راغ شـاری ده‌کای پایته‌خت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ره‌سی هێناوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 90 که‌س و برینداربوونی به سه‌دان که‌سی دیکه.
باڵه‌خانه‌که به ڕانا پـلازا ناسراوه و ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ساڤار و 5 کارگه‌ی جلوبه‌رگی تێدابوو که زۆربه‌ی کارمه‌نده‌کانی ژن بوون.
کارمه‌ندێـکی ئاگرکوژێنه‌وه به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت نزیکه‌ی 2 هه‌زار که‌س له نێو باڵه‌خانه‌که‌دا بوون له‌و ده‌مه‌ی نهۆمه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی داڕمان.
کاربه‌ده‌سـتێـک بۆ ئاژانسه‌کانی دهنگوباسی ڕاگه‌یاند گیان له‌ده‌سـتدانی 96 که‌س یه‌کلابووه‌ته‌وه و زیاتر له 700 که‌سیش برینداربوون.