له عێراق چه‌کداره‌کان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سوننه ئاینزادا له باکوری به‌غدای پایته‌خت پاش شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ هێزه ئاسایشیه‌کاندا وه‌ک له ڕاگه‌یاندنێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه ، چه‌کداره‌کان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بنکه‌ی سه‌ره‌کی پۆلیس له سوله‌یمان به‌گ و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه حکومیه‌کانی تریشدا ، به‌ڵام زانیاری و ورده‌کاری زیاتری نه‌داوه.
کۆنترۆڵکردنی شارۆچکه‌ی سوله‌یمان به‌گ دوابه‌دوای پێکدادانه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی نێوان سه‌ربازه‌کان و خۆپیشانده‌رانی سوننه بوو که بووه مایه‌ی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی خوێناوی له ناوچه سوننه نشینه‌کانی ڕۆژئاوا و باکوری عێراق که زیاتر له 100 که‌سی تیادا کوژران.
ئه‌م شه‌ڕانه ترس و نیگه‌رانیه‌کی زۆری هێناوه‌ته ئاراوه که وڵاته‌که بخزێنێته ناو شه‌ڕێکی ئاینزایی سه‌رتاسه‌ریه‌وه.
له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ، شاره‌وانی شاری توزخورماتوو گوتوویه‌تی له ئێستادا هێزه ئاسایشیه‌کان گه‌مارۆی شارۆچکه‌ی سوله‌یمان به‌گیان داوه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له هه‌ندێک ناوچه‌ی پارێزگای موسڵ شه‌ڕ ڕوویانداوه.
هاوکات عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لسامه‌ڕائی وه‌زیری ده‌ست له‌کارکێشاوه له کابینه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی ده‌ڵێت ته‌واوی قه‌یرانه‌کانی عێراق به ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر کۆتای‌یان پێدێت.
ئه‌لسامه‌ڕائی ده‌شڵێت ئه‌حمه‌د ئه‌لکه‌ربولی وه‌زیری پیشه‌سازی عێراقیش ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌تیف نێروه‌یی و ئه‌میر گۆران ڕاپـۆتیان ناردووه.