ژماره‌ی قوربانیانی له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا له به‌نگلادیش به‌رزبۆته‌وه بۆ 230 که‌س هاوکاتی به‌رده‌وامی ده‌سته و تاقمه فریاگوزاریه‌کان له گه‌ڕان به‌شوێن خه‌ڵکی ڕزگاربوودا له‌ناو دار‌و په‌ردووی باڵه‌خانه‌که‌دا که شوێنی نیشته‌جێبوونی کارمه‌ندان و کرێکارانی کارگه‌کانی جل و به‌رگ بوو.
له‌م ڕووداوه‌دا نزیکه‌ی هه‌زار که‌س بریندار بوون.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه که باڵه‌خانه‌که ڕووخاوه ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ناو داروپه‌ردووه‌که‌دا گیریان خواردبوو چاوه‌ڕوانی رزگارکردنن و ئه‌وانه‌ش که تا ئێستا ڕزگار کراون ده‌ڵێن له ماوه‌ی یه‌ک دوو خوله‌کدا باڵه‌خانه‌که داڕماوه. وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن تا ئێستا توانراوه 40 که‌سی تر به زیندویی بدۆزنه‌وه.
که‌س و کاری قوربانیان له خوێندنگایه‌کی نزیک باڵه‌خانه ڕووخاوه‌که‌ی ناوچه‌ی ساڤار له ده‌وروبه‌ری ده‌کا کۆبونه‌ته‌وه، واته ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمی قوربانیه‌کانی بۆ ده‌برێت.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن پێده‌چێت خاوه‌نه‌کانی کۆمپانیاکان ئه‌و ئاگاهیانهیان فه‌رامۆش کردبێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی کارمه‌ند و کرێکاره‌کانی کارگه‌که بچنه ناو باڵه‌خانه‌که‌وه پاش ئه‌وه‌ی پشکنه‌ران درز و که‌لێنیان له‌ناو باڵه‌خانه‌که‌دا بینیبووه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن داوای یاسایی له‌سه‌ر خاوه‌نی باڵه‌خانه‌که تۆمارکراوه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێن وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕێوشوێنی یاساییش دژی خاوه‌نه‌کانی کارگه‌کان بگیرێته به‌ر.