خۆپیشاندانه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا وه‌رده‌چه‌رخێن بۆ شه‌ڕی قورس و له ئاکامیشدا چه‌کداره‌کان کۆنترۆڵی ژماره‌یه‌ک ناوچه ده‌که‌ن.
دانیشتوانی حه‌ویجه و ناوچه‌کانی تریش جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی خۆپیشاندان کردنیان به‌شێکه له مافه سیڤیڵیهکانیان و هه‌رچیه‌کیان کردبێت له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیدا بووه و له‌شکری عێراق و به تایبه‌تیش هێزی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله گوناهبار ده‌که‌ن به ده‌ست وه‌شاندن له خۆپیشانده‌ران.
حکومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی کراون دژ به توندڕه‌وانی تێرۆریست بوون نه‌ک دژی دانیشتوانی شارێک یان شارۆچکه‌یه‌ک.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌دا، هێزێکی تری سه‌ربازی ده‌گاته ناوچه‌ی حه‌ویجه و له جل و به‌رگ و شێوازی ڕه‌فتارکردنیان جیاوازن له هێزه‌کانی تری حکومه‌تی عێراق.
ئه‌و هێزه که پێی ده‌گوترێت (هێزی سوات) ته‌نها فرمان له به‌غداوه وه‌رده‌گرێت و هیچ هێز و یه‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردنیش له ناوچه‌که‌دا ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ریدا.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌م قه‌یرانه خوێناویه ڕه‌هه‌ندی زۆری هه‌ن له‌وانه ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران و تورکیا.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، له شارۆچکه‌ی ڕیاز که وه‌ک ده‌ڵێت نزیک بووه له
ڕووداوه‌کانی حه‌ویجه‌وه هاوڕایه و ده‌شڵێت ڕێبه‌رانی ئێستای عێراق له به‌غدا کار بۆ عێراق ناکه‌ن، به‌ڵکو ته‌واوی کاریان له خزمه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌دایه که به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیان ناوێت.
پێشتر زۆریک له عه‌ره‌بی سوننه پشتیوانی خۆیان بۆ هێزه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و هێزی هاوشێوه ده‌رده‌بڕی به‌لام ئێستا داوا له هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن تا به ده‌نگیانه‌وه بچێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و خوێن ڕشتنانهی له ناوچه‌کانیاندا ڕووده‌ده‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: