ڕێبه‌ری له‌شکری گرووپی سه‌رهه‌ڵداوی کورد، پارتی کرێکارانی کوردستان، یان پێ کێ کا، ڕایگه‌یاندووه هێزه‌کانی به‌زوویی تورکیا جێ دێڵن. ڕاگه‌یاندنه‌که به‌شێک له هه‌وڵه‌کانی له ئارادای نێوان ئانکارا و گرووپی سهههڵداوی کورده. دوریان جۆنز له ئیستانبوڵه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناردوه.
فه‌رمانده‌ی له‌شکری پارتی کرێکاران کوردستان، مراد کاراییلان، کوتی که هێزه‌کانی له زوویه‌کی مانگی مای دا ده‌ست به به‌جێ هێشتنی تورکیا ده‌که‌ن.
ڕاگه‌یاندنه‌که له ماوه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له سه‌رپه‌نایه‌کی پێ کێ کا له شاخ هه‌ڵکه‌وتوو له عێڕاقدا به‌ڕێوه‌چوو، شوێنێک گه‌لێک له پێ کێ کا بنکه‌یان لێ هه‌نه. چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت کێشانه‌وه‌ی مه‌زه‌نده‌کراوی 2,000 شه‌ڕه‌وان له ماوه‌ی چه‌ندین مانگان‌دا ئه‌نجام بدرێت.
قادر گوێرسه‌ل، وتارنووسێک بۆ ڕۆژنامه‌ی میللیه‌تی تورکیایه؛ ناوبراو ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌و کێشانهوهیهدا، حکومه‌ت له ژێر گوشاردا ده‌بێت که هه‌نگاو بنێت.
گوێرسه‌ل: "ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی مه‌زنی پڕۆسه‌ی ئاشتی یه. هه‌تا کۆتایی پایز کات ده‌خایه‌نێت. و، له‌ماوه‌ی ئه‌م کاته درێژه‌دا، پێم وایه پێویستمان به کرده‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، هێندێک هه‌نگاو له به‌رامبه‌ردا، لانی که‌م له بواری متمانه به یه‌ککردن، له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه هه‌یه، چونکه هێچ چاره‌سه‌رێکی یه‌ک لایه‌نه له گۆڕێ‌دا نابێت."
پێ کێ کا له ساڵی 1984 ، به مه‌به‌ستی شه‌ڕ بۆ مافه‌کانی که‌مینه‌یی زیاتر و ئوتۆنومی خۆجێی ده‌ستی دایه چه‌ک. کێشه‌که وای کردوه زیاتر له 40,000 که‌س گیانیان له ده‌ست بده‌ن و زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌سێش له سه‌ر ماڵ و حاڵیان په‌ڕیوه بن.
گه‌لێک له داواکانی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌کرێت به هۆی ده‌ستورێکی نوێه‌وه بێنه دی، که پاڕڵمانی تورکیا ئێستا به‌رنووسه‌که‌ی ئاماده ده‌کات.
به‌ڵام ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانیمرۆڤ بنکه له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له لێدوانێکی بڵاوکراوه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌دا، جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستی هه‌نگاوه‌کانی ده‌ستبه‌جێ، بۆ ئه‌وه‌ی هێز و گوڕ به ڕه‌وه‌ندی ئاشتی بدرێت.
ئێما سنجله‌ر-وێب نوێنه‌ری گرووپه‌که‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیایه. ئه‌و خاتوونه ده‌ڵیت پێویستی یه‌کی ته‌نگه‌تاوی بۆ پێ ڕاگه‌یشتن به چالاکانی به‌ندکراوی کورد هه‌یه.
سنجله‌ر: "له ئێستادا، ئێمه سه‌باره‌ت به هه‌زاران که‌س ده‌دوێین ئه‌وانه‌ی به تاوانه‌کانی تێرۆریسم له به‌ندیخانه دان، و ئێمه ئه‌وه به باشی ده‌زانین که گه‌لێک له‌و گیراوانه هێچ تاوانێک و چالاکێکیان لێ روونه‌داوه که ده‌کرێت یان بۆ ئه‌وه ده‌بێت وه‌ک تێرۆریسم وه‌سفیان بکرێن. ئه‌و به‌ندکراوانه نزیکه‌ی وه‌ک گیراوی سیاسی له به‌ندیخانه دان و ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که که پێویسته به خێرایی چاره‌سه‌ری بکرێت."
حکومه‌تی تورکیا له لایه‌ن نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌کانی تورکیاوه ڕووبه‌رووی ڕه‌خنه‌ی له په‌ره‌سه‌ندن دایه. ئه‌م حه‌وتوه، پۆلیس گازی فرمیسک ڕێژ و لووله‌ی ئاو بۆ بڵاوه پێکردنی پێکدادانی نێوان خوێندکارانی کورد و خوێندکارانی نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی تورک له زانکۆیه‌کی ئانکارادا به کاری هێنان.
سێنان ئۆلگه‌ن به‌رپرسی ئه‌نستیتوتی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌م له ئیستانبوڵه؛ ئه‌و ده‌ڵێت گرینگه که چاوه‌ڕوانێکان به وردی له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه ڕێک‌بخرێن.
ئۆلگه‌ن: " به سه‌رنجدان به چاوه‌ڕوانی یه‌کان بۆشایه‌که ئه‌وه خه‌ریکه ده‌سپێده‌کات. له لایه‌که‌وه، لایه‌نی تورک سه‌باره‌ت به ئه‌و به‌ڵێنی یه‌ی به کورده‌کانی داوه، به ژماره‌یه‌ک گومانه‌وه چاوه له ئه‌و ڕه‌وه‌نده ده‌کات. له لایه‌نی کوردیشه‌وه، هه‌ر به ئه‌و شێوه‌یه‌یه، ڕه‌نگ بێت ژماره‌یه‌ک ناوچه هه‌بن که حکومه‌ت ئاماده‌یه په‌سندیان بکات، به‌ڵام چاوه‌ڕوانێکی ئه‌وتۆیان لێ ناکرێت. بۆیه به‌گشتی یه‌کیک له هه‌ره ئه‌رگه به‌گرفته‌کانی هه‌ردووک ڕێبه‌رایه‌تی تورک و کورده که ده‌بێت چاوه‌ڕوانێکان له ڕوانگه‌ی ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه ڕێکبخه‌ن."
به پێی ڕاوه‌رگرتنه گشتی یه‌کانی ئه‌م دواییانه، زۆرینه‌ی کوردان و تورکان پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی ئێستای ئاشتی ده‌که‌ن. چاودێران ده‌ڵین ئه‌و جۆره پشتیوانی یه گوڕێکی به هێزی سیاسی به ڕه‌وه‌نده‌که‌ی ئاشتی ده‌دات.
کێشانه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه و به ئاشتیانه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی پێ کێ کا له تورکیا هێزێکی هانده‌ر به ڕه‌وه‌نده‌که‌ی ئاشتی ده‌دات، وه‌ک وتار نووس گوێرسه‌ل ده‌ڵێت. به‌ڵام ئه‌و ده‌شڵێت کێشانه‌وه‌یه‌کی ئاوا به ئه‌و مانایه نیه کۆتایی پێ کێ کا وه‌ک هێزێکی له‌شکری و سیاسی بێت.
گوێرسه‌ل: "پێ کێ کا گه‌وره‌ترین ڕوڵگێڕێکی ناحکومه‌تی له هه‌ریمه‌که دایه. ئه‌وان له چوار وڵاتانی تورکیا دا چالاکن که دانێشتوانی کوردیان تێدا هه‌نه، که ئێران، تورکیا، عێڕاق و سوریانه. ئه‌وان ده‌توانن هێزه‌کانیان له وڵاتێک را بۆ وڵاتێکی دیکه بگوێزنه‌وه. ئه‌وان پشتیوانی خه‌ڵکیان هه‌یه. ئه‌وان ده‌توانن له ئه‌و چوار وڵاتانه‌دا مه‌شق به چالاکانی ملیتان و گوریلایان ببینن. که‌وابێت پێ کێ کا بۆته ڕۆڵگێڕێکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست."
ئه‌گه‌ر چی پشتیوانێکی مه‌زن بۆ هه‌وڵه‌کانی ڕهوندهکهی ئاشتی هه‌یه، ئاسته‌نگه‌کانی گه‌وره که ده‌بێت له سه‌ریان بسازێن هه‌روا له گۆڕێ دان. مه‌سه‌له‌یه‌ک که ئاسته‌نگه‌که زه‌ق ده‌کاته‌وه چاره‌نووسی ڕێبه‌رانی بالای پێ کێ کان، که گه‌لێکیان خوازیاریان ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر کاری سیاسی دا چه‌که‌کانیان دابنێن، مه‌سه‌له‌یه‌ک گه‌لێک له تورکه‌کان بۆیان سه‌خته په‌سندی بکه‌ن.