سه‌ربازانی عێراقی ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی سوننه‌کان که ده‌که‌وێته باکوری به‌غداوه پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی که کۆنتڕۆڵیان کردبوو به‌بێ شه‌ڕکردن کشانه‌وه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌هۆی توندوتیژییه‌کانی وڵاته‌که له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابوردووه‌وه گه‌یشتۆته 150 که‌س.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ملیتانه سوننه‌کان له شارۆچکه‌ی سوله‌یمان به‌گ کشانه‌وه پاش وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی ناوچه‌که.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و شارۆچکه‌یه له‌لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه له ڕۆژی پێنجشه‌مه هاوکاتی توندوتیژییه‌کی زۆر بوو که له ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستی پێ‌کرد له کاتێکدا هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشیان کرده سه‌ر خۆپیشانده‌رانی سوننه، له ناوه‌ندی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه. به‌هۆی ئه‌و هێرشه به‌لایه‌نی که‌م 53 که‌س کوژران.
ده‌یان که‌سی دیکه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژیانه له ڕۆژئاوا و باکوری عێراق کوژران.