دادگای دژه تیرۆری پاکستان فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی په‌روێز موشه‌ره‌فی سه‌رۆکی پێشووی پاکستانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا داوه تا 30 مانگی4 له سه‌ر دۆسێیه‌ک که په‌یوه‌ندی هه‌یه به کوشتنی بێنه‌زیر بۆتۆوه.
له بارێکی ئاسایشی تونددا دادگای ڕاولپێندی له ڕۆژی هه‌ینی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی موشه‌ره‌فی فه‌رمانڕه‌وای پێشووی له‌شکری ده‌رکرد.
سه‌رۆکی پێشووی پاکستان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانه ده‌بێته‌وه که ئاسایشی پێویستی بۆ ڕێگه‌گرتن له کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووتر بێنه‌زیر بۆتۆ دابین نه‌کردبوو. به‌ڕێز موشه‌ره‌ف نکۆلی له‌وه ده‌کات ده‌ستی هه‌بوبێت له پلانی کوشتنه‌که‌یدا. تا ئێستا که‌س به تاوانی کوشتنی بێنه‌زیر بۆتۆ ده‌ستگیر نه‌کراوه و سزا نه‌دراوه.
په‌روێز موشه‌ره‌ف پێشتره‌وه به تاوانی ده‌رکردنی دادوه‌ره باڵاکان له ساڵی 2007 دا له ماڵه‌که‌ی خۆی له ئیسلام ئاباددا ده‌ستبه‌سه‌ره.
شایانی باسه به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پاکستان له کۆتایی مانگی ڕابوردوودا به هیوای ئه‌وه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی کاندید باکات موشه‌ره‌ف بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ بوو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیا. له‌و ده‌مه‌وه‌ی که گه‌ڕایه‌وه پاکستان دادگاکان بڕیاریان دا مافی خۆ کاندید کردنی نییه.