زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کانی حه‌ویجه و سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و ناوچه‌کانی تریش له عێراق کرانه‌وه‌ی ده‌روازه کڵۆم دراوه‌که‌ی شه‌ڕی ناوخۆی عێراقن.
نه‌ک هه‌ر شیکه‌ره‌وه، زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌که‌ش جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی ئاڵۆزیه‌کانی گه‌یاندۆته ترۆپک و ڕێگریشن له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازکردنی ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه له‌و قه‌یرانه‌ی تێی که‌وتووه که هه‌روادێ و ئاڵۆزتر ده‌بێت.
جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ، وه‌زیری کاروباری عه‌شایه‌ری له حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوانه به‌هۆی هه‌ڵوێسته ناجێگیره سیاسیه‌کانی ناو عێراقه‌وه‌ن.
ئه‌لبه‌تیخ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتبا، یه‌ک خواستی سیاسی و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی سیاسی بوونیان هه‌بووایه ئه‌وا ئه‌وانه ڕوویان نه‌ده‌دا که ڕوویان داوه.
جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی یه‌کێک له به‌ره‌نجامه‌کانی ناجێگیری و پێکدادانی سیاسی له وڵاته‌که‌یدا ڕووداوه‌کانی هاوشێوه‌ی حه‌ویجه و شوێنه‌کانی تر ده‌بن.
فه‌لاح ئه‌لنه‌قیب ئه‌ندامی باڵا له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت به ئاشکرایی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵیه‌ک و گێره‌شێوێنیه‌کی زۆری بڕیاری سیاسی هه‌یه و به ئاشکرایی هه‌ندێک لایه‌ن ده‌کرێنه ئامانج و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوانه به‌رده‌وام بن ئه‌وا عێراق به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی نه‌خوازراو ده‌بات.
ئه‌لنه‌قیب و ئه‌لبه‌تیخ، هاوڕان سه‌باره‌ت به پێویستی هه‌بوونی لایه‌نی سێهه‌م بۆ ڕۆڵ بینین له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌دا و ده‌شڵێن ئه‌و لایه‌نه‌ی سێهه‌م وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بێت یان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وا گرنگی خۆی ده‌بێت.
ئه‌لنه‌قیب ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی و پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به یه‌کێک له هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌رکردن داده‌نێت هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت ناتوانرێت متمانه بدرێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه.
ئه‌م دوو سیاسه‌تمه‌داره‌ی عێراق جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتبا له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به ده‌نگ داواکانی خۆپیشانده‌رانه‌وه بچوایه ئه‌وا ئێستا خوێنی عێراقیه‌کان به ناڕه‌وا نهدهڕێژرا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ فه‌لاح ئه‌لنه‌قیب و جه‌مال ئه‌لبه‌تیخ، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: