نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتارێـکیدا داوای له عێراقیـیه‌کان کرد، بێ ده‌نگ نه‌بن له به‌رامبه‌ر به گوته‌ی خۆی تێرۆرسـتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاته‌که به‌ره‌و شه‌ڕێـکی ناوخۆی ئاینزایی به‌رن.
مالیکی ده‌ڵێت" زۆر به ڕاشـکاوانه ده‌یڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو فیتنه هه‌ڵگیرسـا، ئه‌وا براوه و دۆڕاو نابێت، هه‌ر هه‌موو دۆڕاو ده‌بن. ئینجا له هه‌ر شوێنێـک بێت، له باشوری عێراق یان له باکور یان له ڕۆژهه‌ڵات یان له ڕۆژئاوا ، ئه‌گه‌ر هاتوو ئاگری فیتنه هه‌ڵگیرسـا، ئه‌وا با ئه‌وانه‌ی ههڵیانگیرسـان خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌کانیان پـێی بستووتێت، ئیدی که‌سانی ناوخۆیی بن یان ده‌ره‌کی. ئه‌م فیتنه‌یه له قورئانی پـیرۆزیشـدا ئاگاهی له‌سه‌ر دراوه."
شه‌ڕی ئه‌م سێ چوار ڕۆژه‌ی دوایی خوێناوی‌ترین کاتبوو له ماوه‌ی چوار مانگ له ناڕه‌زایی که‌مینه سووننه‌کانی عێراق که داوای ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ده‌که‌ن.
سووننه‌کانی عێراق حکومه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی شیعه تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی له په‌راوێزیان ده‌نێت و ڕابه‌رانیان به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا ده‌کاته ئامانج و تۆمه‌تیان بۆ ههڵدهبهسـتێت و ده‌سـتگیریان ده‌کات.