ڕۆژی پێنج شه‌مه سمینارێک له ژێر "قه‌یرانی ناو‌کی ئێران" له لایه‌ن ناوه‌ندی کارنگی بۆ ئاشتی نێونه‌ته‌وه‌یی له واشنگتنی پایته‌خت پێک هات.
له ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا، چه‌ندین لایه‌نی مه‌ترسی چاوه‌ڕوانه‌کراوی پڕۆگرامی ناو‌کی ئێران تاو و تۆ کران، که ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا گومانیان له ئێران هه‌یه، ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت له ژێر په‌رده‌ی پڕۆگرامی وزه‌ی مه‌ده‌نی، مه‌به‌ستی سازکردنی چه‌کی ناو‌کی بێت.
عه‌لی واعێز تۆژێنه‌ری گرووپی قه‌یرانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی
زانای فیزیا، جێمز ئێم ئه‌کتان له ناوه‌ندی کارنگی
محه‌مه‌د جه‌هان په‌روه‌ر ، ئابووری زان له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا
لایه‌نه‌کانی مه‌سه‌له‌که‌یان هێنایه به‌ر باس.
سه‌لاح بایزیدی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران که له کۆنفڕانسه‌که‌دا به‌شداری کرد له ئه‌م وتووێژه‌دا، ئاماژه‌ی به ته‌وره‌کانی نێو کۆنفرانسه‌که ده‌کات و ده‌ڵیت، باسی ڕابردووی 50 ساڵه‌ی پڕۆگرامی ناو‌کی ئێران کرا که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می شای ئێران و هه‌تا ئێستا داخوا چه‌نده‌ی خه‌رجی دارایی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرتوه.
هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی زانستی- فیزیاوه ئاماژه به ئه‌وه کرا که چ مه‌ترسێکی بۆ ژینگه و به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵک هه‌یه، به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و شوێنه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لێی دامه‌زراوه که شاری "بوشهر" ه، شوێنێک به‌رده‌وام بوومه‌له‌رزه دهێگرێتهوه.
ته‌وه‌ره‌ی دیکه‌ش له ڕووی سیاس یه‌وه بوو که ئه‌و پڕوگرامه چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له لایه‌ن وڵاتانی هه‌ریمه‌که‌ی به دوا دا دێت، به تایبه‌ت که گه‌ڵێک له ئه‌و وڵاتانه په‌سندی ڕێبازه‌کانی سیاسی ئیران ناکه‌ن.