پۆلیس له به‌نگلادێش ده‌ڵێت ئه‌وان چوار که‌سیان ده‌ستگیر کردووه له ناویاندا 2 خاوه‌نی ئه‌و کارگه‌ی جلوبه‌رگه‌ی که به‌لایه‌نی که‌م 325 که‌سی تێدا کوژرا.
کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کارگه‌که بهزلوس سه‌مه‌د و به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه مهحمودور ڕه‌حمان تاپاش له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندازیاری باڵه‌خانه‌که ده‌ستگیر کراون.
هاوکات کارمه‌ندانی به‌هاناچوون له ڕۆژی شه‌مه‌ش چه‌ند که‌سێکیان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه 8 نهۆمییه ڕووخاوه‌که ده‌رکرد.
کارمه‌ندانی فریاگوزاری ده‌ڵێن له ڕۆژی هه‌ینی به‌لایه‌نیکه‌م 72 که‌سیان ڕزگار کردبوو له کاتێکدا 41 که‌سیان له یه‌ک شوێن به زیندوێتی ده‌رکرد. له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه که باڵه‌خانه‌که ڕووخا زیاتر له 2400 که‌س ڕزگار کراون.
کرێکارانی کارگه‌ی جلوبه‌رگ له ڕۆژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی دهاکای پایته‌خت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به لاوازی ڕێوشوێنی سه‌لامه‌تی کارگه‌کان.
له مانگی 11 شدا به‌هۆی گڕبه‌ربوون له کارگه‌یه‌کی دیکه‌ی جلوبه‌رگی به‌نگلادێش زیاتر له 100 که‌س کوژران.