شه‌ممه، تالیبان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستپێکردنی هێرشی وه‌رزی گه‌رمای ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌کانی دا بۆ توندترکردنی هێرشه‌کانی له کاتێک که که‌ش و هه‌وای سه‌رتانسه‌ری ئه‌فغانستان گه‌رمتر ده‌بێت و هاتوچوێ و شه‌ڕکردن هاسانتر ده‌بێت. ئه‌م بڵاوکراوه‌یه له کوتایی مانگێکدا ڕاگه‌یندار که به خوێناوی‌ترین مانگی ئه‌مسال ده‌ژمێردرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان له وڵام به بڵاوکراوه‌که‌ی تالیبان ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش ئاماده‌ن وڵامی ئه‌م هێرشانه بده‌نه‌وه و له‌شکری نیشتیمانی ئاماده‌یه به‌رنگاری هێرشه‌کانیان بێت و سه‌ربازه‌کان ئێستا پشتیوانی و متمانه‌ی زۆربه‌ی ئهفغانهکانیان هه‌یه.
تا ئێستا، هه‌وڵه‌کان به پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی میلیتانی ئیسلامی له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستاندا ئاش ببێته‌وه شکستیان هێناوه.
یاخیبووه‌کان له وه‌رزی به‌هار هێرشه‌کانیان توندتر کردووه و هه‌وڵی به‌هێزکردنی پێگه‌یان بو ده‌سته‌ڵات داوه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی و به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراو بۆ ده‌رچونی زۆربه‌ی هێزه شه‌رکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بێگانه تا کۆتایی ساڵی 2014.