سه‌ره‌ک وه‌زیری عێڕاق نوری ئه‌لمالکی گوتویوتی ده‌کرێت شه‌ڕ له سوریا هۆکارێک بێت بۆ توندوتیژی تایفی له عێڕاق.
شه‌ممه مالکی گوتی، تایفه‌گه‌ری "بهدکاریه" و ده‌توانێت "له وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر" بڵاو ببێته‌وه. ئه‌و گوتی شه‌ڕی تایفی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێڕاق چونکه له ناوچه‌یه‌یه‌کی تر له هه‌رێمه‌که‌دا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه‌یه‌که به باری ئێستای سوریا.
هۆشداری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێڕاق ڕۆژێک پاش ئه‌وه هات که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گوتی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریا له دژی گه‌لی خۆی ده‌بێته هۆی گۆڕینی هه‌ڵوێست و ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا. هه‌رچه‌نده ئۆباما پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که هێشتا به‌ڵگه‌ی زیاتر پێویسته له سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن، چ کاتێک، و له چ شوێنێکدا بۆی هه‌یه سوریا ئه‌و چه‌کانه‌ی به‌کار هێنابێت. سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی هه‌ینی له کۆشکی سپی له کاتێکدا شاه عه‌بدوڵڵای ئوردن له ته‌نیشتی بوو گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌که و هه‌روها نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڵگه‌ی ڕاسته‌وخۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرتانه به‌ده‌ست بهێنن.