له به‌نگلادیش کاربه‌دستان ئامێری گه‌وره وه‌ک 'کرێنیان' به‌کارهێناوه بۆ پاککردنه‌وه‌ی شوێنی باڵه‌خانه‌ی کارگه‌ی درومان له ده‌ره‌وی داکای پایته‌خت ، که له‌وێ و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به سه‌دان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا به هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ک به‌سه‌ریه‌کدا.
دووشه‌ممه، سه‌رک وه‌زیر شێخ حه‌سینه بۆ یه‌که‌م جار له پاش ڕووداوه‌که سه‌ردانی شوێنی باڵه‌خانه‌که‌ی کرد، له کاتێک ژماره‌ی کوژراوان له 380 که‌س تێپه‌ڕیوه.
گواهیدهران ده‌ڵێن کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن ده‌ستیان به گریان کرد پاش ئه‌وه‌ی یه‌کشه‌ممه ئاگرێـک له نێودا که‌وته‌وه و گیانی له ژنێکی له ناو دار‌و په‌ردوودا حاسێ ببو ستاند که به باوه‌ڕی زۆرکه‌سان دوا زیندوماو بو له ناو وێرانه‌کاندا.
کاربه‌ده‌ستان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن ژماره‌ی کوژراوان زیاتریش بکات چونکه به‌سه‌دان که‌س بێ سه‌روشوێنن. زیاتر له 3،000 که‌س له ناو ده‌سته باڵه‌خانه‌که دابون کاتێک به‌سه‌ریه‌کدا ڕوخا.
یه‌کشه‌ممه، پۆلیس خاوه‌نی کارگه‌ی دروومانی له نزیک سنوری هیندستان ده‌ستگیرکرد. محه‌مه‌د سوهێل رانا له‌وه‌تای ئه‌و ڕووداوه خۆی شاردبۆوه. پۆلیس ده‌ڵێت رانا و به‌ڕێوه‌به‌رانی تری کارگه‌که گوێیان به هۆشدارییه‌کانی کاربه‌ده‌ستان نه‌دابو بۆ چۆلکردنی کارگه‌که پاش ئه‌وه‌ی سێ شه‌ممه به‌رپرسان له کاتی پشکنینه‌وه درز‌و قهڵشیان له ناو باڵه‌خانه‌که‌دا دۆزیبۆوه.